بيان مشترك من رئيس الوزراء العراقي، والأمم المتحدة، حول قرار تمليك الإيزيديين لمنازلهم في سنجار بعد 47 عاماً من الحرمان

   

 

     
 


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

4- كانون الثاني - 2023


بسبب السياسات التمييزية، لم يكن مسموحاً لنحو ربع مليون مواطن عراقي إيزيدي في قضاء سنجار بمحافظة نينوى، من تملك منازلهم وأراضيهم السكنية منذ عام 1975.

وفي 12 كانون الأول 2022، وافق مجلس الوزراء العراقي على مرسوم تقديم حل شامل ودائم للإيزيديين في سنجار، يمنح المرسوم ملكية الأراضي السكنية والمنازل في 11 مجمعاً سكنياً، لشاغليها، وهي مجمعات: خانصور (التأميم)، دوﮔري (حطين)، بورك (اليرموك)، ﮔوهبل (الأندلس)، زورافا (العروبة) ودهولا (القادسية)، في ناحية الشمال / قضاء سنجار. ومجمعات تل قصب (البعث) وتل بنات (الوليد)، في ناحية القيروان / قضاء سنجار. ومجمعات: تل عزير (القحطانية) وسيبا شيخدري (الجزيرة) وكرزرك (العدنانية) ناحية القحطانية/ قضاء البعاج/ محافظة نينوى.

وقال رئيس مجلس الوزراء العراقي، السيد محمد شياع السوداني"يأتي قرار الحكومة العراقية بتمليك العراقيين الإيزيديين لمنازلهم في سنجار، التي حرموا من تملكها منذ أكثر من 47 عاماً بسبب السياسات الإقصائية الظالمة التي انتهجها النظام الديكتاتوري السابق، يأتي في سياق سعي الحكومة العراقية، الواضح والصريح، لرعاية حقوق المكوّنات العراقية، وخصوصاً المكوّن الإيزيدي الكريم في سنجار وسهل نينوى"، مؤكداً أن هذا القرار، "كان من ضمن المتبنيّات الراسخة للدولة العراقية، وتم العمل على دراسته وتقديمه بالتشارك مع موئل الأمم المتحدة (هابيتات)".

وأكد السيد رئيس الوزراء العراقي، "أن هذا التوجه كان واضحاً ومؤكداً في سياق البرنامج الحكومي، والمنهاج الوزاري الذي قدّمناه، والذي صوّت عليه مجلس النواب العراقي"، مشددا على أن "هذا القرار، ومعه قرارات أخرى ستُتخذ لاحقاً ضمن جدول عمل رئاسة الوزراء، تصب كلها باتجاه رعاية حقوق أبناء هذه المكوّنات العراقية الكريمة، واحتضانهم، وضمان حقوقهم ضمن مبدأ المواطنة الكاملة والعدالة والمساواة".

من جانبها، رحبت الممثلة الخاصة للأمين العام للأمم المتحدة في العراق، ورئيسة بعثة الأمم المتحدة لمساعدة العراق، السيدة جينين هينيس بلاسخارت، "بالخطوة الحاسمة التي اتخذها مجلس الوزراء العراقي، والتي أدت في النهاية إلى توفير الحيازة الآمنة للآلاف من الإيزيديين في ما يتعلق بحقوقهم في السكن والأرض والملكية". وأضافت إنّ: "المرسوم يشكل اعترافاً رسمياً بملكية أراضيهم ومنازلهم وينهي عقوداً من التمييز، ونأمل أن يخفف من معاناة الإيزيديين ويشجع عودتهم إلى سنجار/ نينوى".

فيما أشادت المديرة التنفيذية لموئل الأمم المتحدة، السيدة ميمونة محمد شريف، "بتأييد رئيس الوزراء العراقي للمرسوم الذي طال انتظاره لمنح حقوق الحيازة للأقلية الإيزيدية في سنجار"، مؤكدة أن هذا القرار "إنجاز عظيم للعراق، الذي يبذل جهوداً كبيرة لحماية واحترام حقوق الإنسان في ما يتعلق بالسكن اللائق"، وأضافت المديرة التنفيذية لموئل الأمم المتحدة، "لقد عانى الإيزيديون العراقيون في سنجار من التمييز المستمر، مما حرمهم من حصولهم على الأراضي وحقوق السكن ووثائق الملكية".

وأكدت المديرة التنفيذية لموئل الأمم المتحدة، أن "هذه الخطوة من قبل الحكومة العراقية، هي خطوة واعدة ومشجعة، لأنها تعزز الوصول إلى حقوق الأراضي للسكان المهمشين في العراق، وتخلق زخماً كبيراً للسكان في بلدات سنجار، للحصول على حقوق ملكية الأرض، ولأول مرة منذ نحو 47 عاما".

ويتعامل موئل الأمم المتحدة منذ عام 2018، مع حقوق الأراضي والممتلكات للأقلية الإيزيدية في سنجار من خلال تسجيل أكثر من 14,500 طلب تمليك، وإصدار شهادات إشغال الأراضي لإثبات حقوق الاشغال للإيزيديين، باستخدام التقنيات الرقمية الحديثة، بهدف دعم قضايا التمليك لهم.
وسيعمل موئل الأمم المتحدة بشكل وثيق مع المؤسسات المعنية، واللجان المشكلة من قبل الحكومة العراقية الموقرة، بهدف المساعدة في تسريع عملية تسجيل الملكية وإصدار سندات ملكية كاملة للمنازل المشمولة بهذا القرار.

 

المكتب الاعلامي لرئيس مجلس الوزراء
4-كانون الثاني-2023
---------------------------------------

بەیاننامەیەکی هاوبه‌ش له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌بڕیاری تاپۆكردنی خانووی ئێزدیه‌كان له‌شه‌نگاڵ له‌دوایی 47 ساڵ له‌بێ به‌شكردنیان



به‌هۆی سیاسه‌تی جیاكاریه‌وه‌ هه‌ر له‌ساڵی 1975 وه‌ بۆ نزیكه‌ی چارێك ملیون هاوڵاتی عێراقی ئێزدی له‌قه‌زای شه‌نگاڵ له‌پارێزگای نه‌یناوا بۆیان نه‌بوو، خانوو و زه‌ویه‌ نیشته‌جێیه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ناوی خۆیان تاپۆ بكه‌ن.

له‌رۆژی 12ی کانوونی یەکەمی 2022، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مه‌رسومێك دا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ریه‌كی گشتی و هه‌میشه‌یی بۆ ئێزدیه‌كانی شه‌نگاڵ، ئه‌م مه‌رسومه‌ تاپۆكردنی زه‌ویه‌ نیشته‌جێیه‌كان و خانووه‌كان له‌11 كۆمه‌ڵگا بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌گرێته‌وه‌، بریتن له‌كۆمه‌ڵگای: خانه‌سۆر( التأمیم) دووگرێ ( حطین) بۆره‌ك ( الیرموك) گوهبه‌ل ( الاندلس) زۆراڤا ( العروبة) وده‌هۆلا ( القادسیة) له‌ناحیه‌ی شیمال/ قه‌زایی شه‌نگاڵ. و كۆمه‌ڵگاكانی ته‌ل قه‌سه‌ب ( البعث) و ته‌ل به‌نات ( الولید) له‌ناحیه‌ی قه‌یره‌وان/ له‌قه‌زایی شه‌نگاڵ. و كۆمه‌ڵگاكان: ته‌ل عوزێر ( القحطانیة) و سیپا شێخدرا ( الجزیرة) و كه‌رزرك ( العدنانیة) ناحیه‌ی قه‌حتانیه‌/ قه‌زایی به‌عاج/ پارێزگای نه‌یناوا.

به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وتی" بڕیاری حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌تاپۆكردنی خانوو وزه‌ویه‌كانی هاوڵاتیانی ئێزدی عێراقی كه‌بۆ ماوه‌ی 47 ساڵه‌ لێی بێ به‌شكراون به‌هۆی سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی سته‌مكار كه‌رژێمی دیكتاتۆری پێشوو په‌یره‌وی كردووه‌، له‌چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی روون و ئاشكرای حكومه‌تی عێراقی دا دێت بۆ له‌به‌رچاوگرتنی مافی پێكهاته‌ عێراقییه‌كان، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی ئێزدی له‌قه‌زایی شه‌نگاڵ له‌ده‌شتی نه‌یناوا"، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ ته‌به‌نی كراوه‌، وكار له‌سه‌ر دیراسه‌كردن و پێشكێش كردنی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی (هابیتات) كراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئاراسته‌یه‌ روونه‌ له‌ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و ئه‌و رێبازه‌ ویزاریه‌ی كه‌پێشكێشمان كردووه‌، وئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی پێداوه‌. و یه‌كێك بووه‌ له‌و بڕیارانه‌ی كه‌ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌به‌نی كردووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین بڕیاری دیكه‌ی كه‌له‌ئایندەدا وله‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دا ده‌رده‌كرێن، هه‌موویان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی مافی نه‌وه‌كانی پێكهاته‌كانی عێراقه‌ و له‌ئامێزگرتن و دابینكردنی مافه‌كانیانه‌ له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی هاوڵاتییوونی ته‌واو و دادوه‌ری و یه‌كسانی".

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، وسه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عێراق، خاتوون جنین هینیس بلاسخارت، پێشوازی له‌هه‌نگاوه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد، كه‌له‌كۆتایی دا بووه‌ هۆی به‌رجه‌سته‌كردنی ئارامی بۆ هه‌زاره‌ها ئێزدی سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانیان له‌نیشته‌جێبوون و زه‌وی و موڵكداری". هه‌روه‌ها وتی: مه‌رسومه‌كه‌ دانپێدانێكی فه‌رمییه‌ به‌مافی موڵكداری زه‌وی و خانووه‌كان و كۆتایی به‌ماوه‌ی جیاكاری ده‌هنێنێت، هیوادارین ببێته‌ هۆی سوككردنی كێشه‌ و ئازاری ئێزدیه‌كان و هاندانیان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شه‌نگاڵ/ نه‌یناوا".

هه‌روه‌ها خاتوون مه‌یمونه‌ محه‌مه‌د شه‌ریف به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكار له‌رێكخراوی هابیتات ئاماژه‌ به‌پشتگیریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی دا بۆ مه‌رسومه‌كه‌ كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره‌ چاوه‌رێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی كه‌مینه‌ی ئێزدی له‌شه‌نگاڵ پێبدرێت"، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ عێراق، كه‌هه‌وڵێكی زۆری ده‌دات بۆ پاراستن وڕێزگرتن له‌مافی مرۆڤ له‌بواری نیشته‌جیێ شایسته‌وه‌".
هه‌روه‌ها وتی" ئێزدیه‌ عێراقییه‌كان له‌شه‌نگاڵ له‌به‌ر سیاسه‌تی جیكاری به‌رده‌وام ناڵیوه‌، بووه‌ هۆی بێ به‌شكردنیان له‌زه‌وی و مافی نیشته‌جێ و به‌ڵگه‌نامه‌‌كانی تاپۆكردن.

ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌نگاوێكی هانده‌ره‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌یشتن به‌مافی موڵكداری زه‌وی بۆ ئه‌وانه‌ی پاش گوێ خراون له‌عێراق، ورێژه‌ی نیشته‌جبوون له‌شاروچكه‌كانی شه‌نگاڵ زیاتر ده‌كات، بۆ وەرگرتنی مافی موڵکداری زەوی كه‌بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنێن له‌ماوی 47 ساڵدا.

هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر له‌ساڵی 2018 وه‌، به‌ڕێگای تۆماركردنی زیاتر له‌ 14،500 داواكاری تاپۆكردن ره‌فتار له‌گه‌ڵ مافی زه‌وی و زار و موڵكه‌كانی ئێزدیه‌كان له‌شه‌نگاڵ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌كارهێنانی زه‌ویه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مافی به‌كارهێنانی بۆ ئێزدیه‌كان بسه‌لمێنێت، ئه‌ویش به‌رێگای به‌كارهێنانی ته‌كنیكی هاوچه‌رخ و پشتگیریكردنی پرسی موڵكداری ئێزدیه‌كان.
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ پێكهێنراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ كارده‌كات، به‌مه‌به‌ستی هاریكاریكردن له‌خێراكردنی پرۆسه‌ی تۆماركردنی موڵكه‌كان و ده‌رخستنی تاپۆی ته‌واوی موڵكداری بۆ ئه‌و خانوویانه‌ی كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یان گرێته‌وه‌.

 


نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
3ی كانوونی دووه‌می 2023