مجلس الوزراء يعقد جلسته الاعتيادية الأولى لهذا العام برئاسة رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني

   

 

   
 


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

3- كانون الثاني - 2023


ترأس رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني، اليوم الثلاثاء، الجلسة الاعتيادية الأولى لهذا العام لمجلس الوزراء، جرى فيها بحث مستجدات الأوضاع العامة في عموم البلاد، ومناقشة عدد من القضايا والملفات الحيوية، فضلاً عن مناقشة الموضوعات المدرجة على جدول الأعمال، وإصدار القرارات بصددها.

وأشار السيد السوداني خلال الجلسة إلى أهم المشاريع الخدمية التي تعتزم الحكومة تنفيذها خلال هذا العام، كما أكد على مضي الحكومة بتطبيق برنامجها الحكومي الذي يتضمن أهدافاً وأولويات في تنفيذ مشاريع حيوية، بمختلف القطاعات الخدمية، وبما يسهم في معالجة العديد من المشاكل التي عانى منها المواطنون لسنوات.

وفي سياق مواصلة حسم ملف موظفي العقود والأجراء اليوميين العاملين في وزارات الدولة، فقد أقر مجلس الوزراء استحداث درجات وظيفية وتضمينها في مشروع قانون الموازنة الاتحادية لعام 2023، من أجل تثبيت الموظفين المتعاقدين والأجراء اليوميين.

واستمراراً للجهد الحكومي في دعم بطولة خليجي 25 في البصرة، وتقديم التسهيلات اللازمة لها، فقد وافق المجلس على استثناء رئيس شبكة الإعلام العراقي من تعليمات تنفيذ العقود الحكومية (2 لسنة 2014) للتعاقد مع الشركة المنتجة من أجل النقل التلفزيوني لبطولة كأس الخليج العربي/ 25، التي ستقام بتاريخ 6 كانون الثاني 2023.

وناقش مجلس الوزراء مشكلة المتقاعدين بوزارة الصناعة والمعادن، وأسباب عدم حسم ملفاتهم على الرغم من مضي أشهر طويلة على تقاعدهم، ما ألحق ضرراً كبيراً بهذه الشريحة، حيث أقر المجلس ما يأتي:

1- تسلّم صندوق تقاعد موظفي الدولة ملفات المتقاعدين في وزارة الصناعة والمعادن المحالين على التقاعد والبالغ عددهم 707، وصرف حقوقهم التقاعدية بدءاً من تاريخ إحالتهم على التقاعد.

2- إدراج وزارة المالية /دائرة الموازنة مبلغ (4958478170) ديناراً، أربعة مليارات وتسعمئة وثمانية وخمسين مليوناً واربعمئة وثمانية وسبعين ألفاً ومئة وسبعين ديناراً، ضمن مشروع قانون الموازنة العامة الاتحادية للسنة المالية/2023.

وبهدف التخفيف عن معاناة النازحين والعوائل العائدة من النزوح، وضمان تلبية احتياجاتهم الإنسانية والمعيشية، ومواجهة تحديات الظروف الصعبة، فقد أقر مجلس الوزراء استمرار وزارة الهجرة والمهجرين بالعمل بقرار مجلس الوزراء (21 لسنة 2022)، تلبيةً لحاجات العوائل النازحة والعائدة من النزوح والتخفيف عن كاهلها، لحين إصدار قانون الموازنة العامة الاتحادية للسنة المالية/2023 وتعليماتها بحسب المصروف الفعلي.

وناقش مجلس الوزراء قضية غسيل الأموال وتمويل الإرهاب، وضرورة الحد من هذه العمليات، لما تشكله من مخاطر على الأمن الاقتصادي والاجتماعي، حيث صوت المجلس على إقرار تقرير التقييم الوطني لمخاطر غسيل الأموال وتمويل الإرهاب لجمهورية العراق.

كما تم إلزام الوزارات والمؤسسات والجهات الحكومية المعنية كلٌّ بحسب تخصصه، بتنفيذ خطة العمل لتعزيز التزام جمهورية العراق في تطبيق المعايير الدولية في هذا المجال، من خلال تنفيذ الإجراءات المثبتة في كتاب مجلس مكافحة غسيل الأموال وتمويل الإرهاب. مع الأخذ بعين الاهتمام رأي الدائرة القانونية في الأمانة العامة لمجلس الوزراء المثبت في مذكرتها، واسترداد أموال الفساد من الدول التي هُرّبت لها تلك الأموال.

وفي سياق التصدي الحكومي لملف المخدرات، وما تسببه من أضرار بالغة في الجوانب الصحية والاجتماعية والأمنية والاقتصادية، فقد وافق مجلس الوزراء على ما يأتي:

1- صرف مبلغ مقداره 1 مليار دينار شهرياً، بحسب الآلية المتبعة في القرار (15) لمكافحة المخدرات.

2- تخويل وزارة الداخلية صلاحية الصرف على المعسكرات التي ستخصص لها من وزارة الدفاع لإيواء واستيعاب المتعاطين للمخدرات.

3- إقامة مؤتمر في بغداد للتوعية بالمخدرات ومكافحتها.

وفي إطار دعم المشاريع الوطنية في قطاع الطاقة النظيفة، وافق مجلس الوزراء على إقرار توصية المجلس الوزاري للطاقة (59 لسنة 2022)، بشأن الموافقة على إضافة مشروع إنشاء محطة للطاقة الشمسية بسعة 200 MW، في محافظة كربلاء المقدسة، إلى قرار مجلس الوزراء (312 لسنة 2021)، وضمن القدرة الإنتاجية، على أن تستكمل وزارة الكهرباء المتطلبات الفنية والتعاقدية وتصريف الأحمال إلى الشبكة الوطنية لاحقاً.

وناقش مجلس الوزراء الموضوعات الأخرى المدرجة على جدول الأعمال، وأصدر القرارات الآتية:

أولاً/ الموافقة على تعديل قرار مجلس الوزراء (36 لسنة 2021) بشأن الأسلحة المقطعة ليصبح كالآتي:
- إستثناء الأسلحة المقطعة الموجودة في مديرية البنى التحتية/قسم مستودعات المواد المعادة والمستهلكة، إحدى تشكيلات وزارة الداخلية من قرار مجلس الوزراء (42 لسنة 2017)، وتسليمها إلى هيئة التصنيع الحربي لخصوصية تلك المواد؛ خشية استغلالها من مجاميع إرهابية.

ثانياً/ تولي الوزارات والجهات غير المرتبطة بوزارة ومؤسسات الدولة كافة إهداء سكراب المعادن الملونة، إذا رغبت بذلك، إلى شركات وزارة الصناعة والمعادن المستفيدة وهيئة التصنيع الحربي.

ثالثاُ/ تكليف رئيس ديوان الراقبة المالية الاتحادي بإدارة الشؤون الإدارية والمالية للمفوضية العليا لحقوق الإنسان، بوصفها الجهة الرقابية المستقلة المرتبطة بمجلس النواب، استناداً لأحكام المادة (103) من دستور جمهورية العراق لسنة 2005، لحين تعيين مجلس المفوضين في المفوضية العليا لحقوق الإنسان.

المكتب الاعلامي لرئيس مجلس الوزراء
3-كانون الثاني-2023
---------------------------------------

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یه‌كه‌می دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌م ساڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران سازكرد



ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌می ئاسایی ئه‌م ساڵی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و تێدا دواپێشهاته‌كانی گتشی له‌وڵات و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی گرنگ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و چه‌ندین بڕیاریش سه‌باره‌ت به‌و باته‌نانه‌ دران.

به‌ڕێز سودانی له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ گرنگترین پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی دا كه‌حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌م ساڵه‌دا جێبه‌جێی بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌رژدبوونی حكومه‌ت كرده‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ئامانج و كاره‌ پێشینه‌كانی له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ جۆرا جۆره‌كان له‌كه‌رته‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌خۆی ده‌گرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌كێشه‌كان كه‌هاوڵاتیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌به‌ری ده‌ناڵن.

سه‌باره‌ت به‌پرسی فه‌رمانبه‌ره‌كانی گرێبه‌ست و ئه‌وانه‌ی به‌پاره‌ی رۆژانه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌دروستكردنی پله‌ی وه‌زیفی نوێ و دانانی له‌ناو پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2023 له‌پێناو دامه‌زراندنی ئه‌م جۆره‌ فه‌رمانبه‌رانه‌.

هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ پشتگیریكردنی پاڵه‌وانی كه‌نداو 25 له‌به‌سرا و پێشكێش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا سه‌رۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی به‌ده‌ر بكرێت له‌رێنمایه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی حكومی (2ی ساڵی 2014) بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌كان ئه‌نجامبدات له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی پاڵه‌وانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی 25 كه‌بڕیاره‌ له‌رۆژی 6ی كانوونی دووه‌می 2023 له‌شاری به‌سرا ده‌ستپێ بكات.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كێشه‌ی خانه‌نشینه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان و هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ خرایه‌ به‌رباس، سه‌رباری تێپه‌ربوونی چه‌ند مانگێكی زۆر به‌سه‌ر ماوه‌ی خانه‌نشینیان، كه‌زیانێكی گه‌وره‌ به‌م كه‌سانه‌ی گه‌یاندووه‌ بۆیه‌ ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا:
1ـ ره‌وانه‌كردنی مامه‌ڵه‌كانی خانه‌نشینه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان و ئه‌وانه‌ی بۆ خانه‌نشین ره‌وانه‌كراون كه‌ژماره‌یان 707 كه‌سه‌ بۆ سندۆقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، و خه‌رجكردنی مافه‌كانی خانه‌نشیان له‌رێكه‌وتی گواستنه‌وه‌یان بۆ خانه‌نشیكردن.
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی/ فه‌رمانگه‌ی بودجه‌ گۆژمی (4958478170) دینار، چوار ملیار و نۆسه‌د و په‌نجا وهه‌شت ملیون و چوارسه‌د و هه‌فتا وهه‌شت هه‌زار و سه‌د وهه‌فتا دینار، له‌ناو پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵیدا بۆ ساڵی دارایی 2023 داده‌نێت.

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئاواره‌ و خێزانه‌ گه‌راوه‌كان بۆ سه‌ر شێوێنی خۆیان، و گه‌ره‌نتیكردنی پێداویستییه‌كانیان له‌روویی مرۆیی و باریبژێووه‌، و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌ دژواره‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ‌به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاركرد به‌بڕیاری ژماره‌ (21ی ساڵی 2022)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خێزانه‌ ئاواره‌ گه‌راوه‌كان و سووككردنی باریان، تاده‌رچوونی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2023 و رێنمایه‌كانی سه‌باره‌ت به‌خه‌رجیه‌كان.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و پشتگیریكردنی تیرۆر وپێویستی دانانی سنوورێك بۆ ئه‌م كارانه‌ گفتوگۆی كرد، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی نیشتیمانی دا سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و پشتگیریكردنی تیرۆر.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌ت پێگیری كرد كه‌هه‌ریه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی،‌ پلانی كاركردن جێبه‌جێ بكات بۆ به‌هێزكردنی پێگیربوونی كۆماری عێراق به‌جێبه‌جێكردنی پێوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌م بواره‌دا، ئه‌ویش به‌رێگای جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی ناو نووسراوی ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنی پاره‌ و پشتگیریكردنی تیرۆر. به‌ڵام ده‌بێ رایی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌له‌ناو یاداشته‌كانی دا ته‌سبیتكراوه‌ له‌به‌ر چاو بگیرێت له‌گه‌ڵ گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ئه‌م پاره‌یه‌ بۆیان رفاندووه‌.

سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پرسی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ و ئه‌و زیانه‌‌ زۆرانه‌ی كه‌له‌بواری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی و ئابووری هه‌یتی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر:

1ـ خه‌رچكردنی گۆژمه‌ی یه‌ك ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك، به‌پێی میكانیزمه‌كانی بڕیاری (15)ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.
2ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ خه‌رچكردنی پاره‌ بۆ سه‌ربازه‌گه‌كانی تایبه‌ت به‌حه‌واندنه‌وه‌ی ئالۆده‌بووانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.
3ـ سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی هۆشیاری تایبه‌ت به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌به‌غدا.

له‌چوار چێوه‌ی پشتگیریكردنی پرۆژه‌ نیشتیمانیه‌كان له‌كه‌رتی وزه‌ی پاكدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه‌ (59ی ساڵی 2022) سه‌باره‌ت به‌ره‌زامه‌ندیدان به‌زیادكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی وێتسگه‌ی وزه‌ی خۆر به‌ئاستی 200 میگاوت له‌پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز له‌ناو بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ (312ی ساڵی 2021) كه‌ده‌بێت وه‌زاره‌تی كاره‌با پێداویستییه‌كانی ته‌كنیكی و گرێبه‌ست و به‌ستنه‌وه‌ی به‌تۆڕه‌ نیشتیمانییه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ تاوتوێی كرد و ئه‌م بڕیارانه‌شی دا:
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (36ی ساڵی 2021) سه‌باره‌ت به‌چه‌كی له‌كار كه‌وتوو بۆ ئه‌وه‌ی وای لێبێت:
ـ به‌ده‌ركردنی ئه‌و چه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ژێرخان/ به‌شی جه‌به‌لخانه‌كانی كه‌ل و په‌لی گه‌راوه‌ و له‌كار كه‌توو، یه‌كێك له‌پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ (42ی ساڵی 2017) و راده‌ستكردنیان به‌ده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستكرده‌كانی جه‌نگ به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه‌، له‌ترسی به‌كارهێنانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌.
دووه‌م/ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی ده‌وه‌ڵه‌ت هه‌موو كه‌ل وپه‌له‌ له‌كار كه‌وتووه‌كانی ئاسن ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان هه‌بوو به‌ده‌ستی كۆمپانیه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان و ده‌سته‌ی ده‌ستكرده‌ی جه‌نگ ده‌ده‌ن.

سێیه‌م/ راسپارده‌كردنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی به‌راپه‌راندنی كاروباری كارگێری و دارایی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ وه‌كو لایه‌نێكی چاودێری سه‌ربه‌خۆ وسه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌شت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (103) له‌ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، تادامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ.


نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
3ی كانوونی دووه‌می 2023