أهمّ ما تحدث به رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني خلال الجلسة الثالثة للهيأة العليا للتنسيق بين المحافظات غير المرتبطة بإقليم

   

 

   
 


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

15- كانون الثاني - 2023


🔷 اليوم انطلقت أوسع عملية بحث اجتماعي في تاريخ الوزارة والحكومات السابقة، تستهدف 1,746,086 أسرة، هذا العدد تقدم بطلب الشمول بشبكة الحماية الاجتماعية، من بغداد والمحافظات، الأصل أكثر من مليونين ونصف وبعد عملية تدقيق وتقاطع انتهت إلى هذا الرقم.

🔷عملية البحث يجريها ألفا باحث اجتماعي من هيأة الحماية الاجتماعية بوزارة العمل والشؤون الاجتماعية، وهي تحتاج إلى دعم المحافظين والوزارات.

🔷 خلال هذه الشهر سيكون هناك توزيع لمفردات البطاقة التموينية، للعوائل المشمولة بشبكة الحماية الاجتماعية بشكل يختلف عن السلّة الغذائية التي توزّع بين باقي المواطنين.

🔷 لدينا 1.5مليون أسرة تتقاضى الإعانة النقدية الشهرية، ستحصل على سلة غذائية تختلف نوعاً وكمّاً عن الحصّة التي توزّع بين باقي المواطنين.

🔷 يُفترض أن تشهد المحافظات تشكيل غرف عمليات، لأن المشاريع جرى إدراجها، وهناك مباشرة بالعمل وشغل على الواقع.

🔷 يجب حضور المحافظين وتواجدهم في مواقع المشاريع، وعدم السماح بأي تعطيل أو تأخير.

🔷 المواطن ينتظر هذه الخدمات، وقد جرى إدراج التخصيصات المالية وأدّت الوزارات ما عليها، ولم يتبقَّ سوى همّتكم ونزولكم الميداني لمتابعة المشاريع الخدمية، وبشكل سريع.

🔷 يجب العمل والتنفيذ على مدار 24 ساعة، سواء أكان بوجبتي عمل أم ثلاث في اليوم، فقد توفرت التخصيصات والعمالة والتسهيلات.

🔷 نحن في موسم الأمطار والمعالجات لن تكون بمنح الناس عطلة، إنما ينبغي النزول وتهيئة المناطق والشوارع والمدارس، وبما يمكّن الناس من الوصول إلى مواقع عملهم، ويجب أن تكون الدوائر الخدمية جاهزة وتستنفر كل الجهود.

🔷 بدأنا ننتقل بالجهد الخدمي إلى بعض المحافظات، المثنى وميسان على سبيل المثال، بعد أن أمّنا الأموال.

🔷 نحتاج في كل محافظة قراءة الأولويات من قبل المحافظ في تلك المنطقة، حتى نسهم في تنفيذ المشاريع الخدمية.

🔷 أؤكد على الوزراء والمحافظين دعم الجهد الخدمي والهندسي بمسألة الآليات. نريد تقديم خدمات سريعة في أحياء مأهولة بالسكان وتفتقر لأبسط الخدمات.

🔷 هناك أحياء ومناطق تنتظر وغير مدرجة بالخطة، هذا البرنامج يجب أن نتفاعل معه ونحدد المناطق الأكثر احتياجاً لنباشر بها.

🔷 كل ما هو مُلحّ من خدمات لأي منطقة يجب النزول لتلبيته بقوّة، لتقديم الخدمة في أي موقع وضمن أي قطاع، وهذا ما ينتظره الناس.

🔷 لازلنا متمسكين بالتقييم العلمي المنهجي لكل العاملين في الدولة وفق هذه المعايير، بعيداً عن أي إشارات قد تسمعونها.

🔷 وضعنا آلية ومعايير ومؤشرات، على أساسها سيجري تقييم الوزير والوكيل والمدير العام.

🔷 مكافحة الفساد لا تُعنى فقط بأداء المحافظ، إنما المحافظ مسؤول عن كل دوائر المحافظة، ومكافحة الفساد لا تتعلق فقط بسلوكيات وإجراءات المحافظ، وإن كان هناك من خلل فهو في إدارة المحافظة وعلى أساسه سيكون التقييم.

🔷 الوزير مسؤول عن وكلائه ومدرائه ودوائره ومشاريعه، ومطلوب أن يتابع بنفسه كل دائرة.

🔷 أن يتفرج المحافظ على دوائر المحافظة وهي تتحول إلى مرتع للفساد والفاسدين والمعقبين، والمواطن يئن من هذا الفساد ويستغيث، فهو مؤشر سلبي واضح على إدارة هذا المسؤول التنفيذي، وهو خلل في الإدارة.

🔷 مطلوب مزيد من الرقابة على الدائر وبما يضمن السيطرة على المال العام وتقديم خدمة للمواطنين.

🔷 الفقر ليس بحاجة إلى إعانة نقدية، وإنما إلى تحسين الوضع المعيشي، وتحسين خدمات التربية والصحة والسكن.

🔷 تخصيصات المحافظة يجب أن تكون وفق خارطة الفقر التي أعدّتها وزارة التخطيط.

🔷 حين تفيد الخارطة بأن القضاء الفلاني هو الأكثر فقراً، يفترض أن توجّه الموازنة لهذا القضاء، وتعوّض النقص في المدراس ذات الدوام الثلاثي أو تعاني من مشكلة في المستلزمات. وإذا لم تتوفر مستشفى أو مركز صحفي فيفترض توفيره وتجهيزه بالخدمات.

🔷التوزيع العشوائي بعيداً عن المعايير هو هدر للأموال، وترسيخ للمشكلة وتفاقمها.

🔷 حالة توريث الفقر هي الأخطر، حين يورث الفقر من الآباء للأبناء، حيث لا يحصلون على فرصة تعليم أو لقاح أو سكن لائق.

🔷 يوجد في القانون ما يسمى بالخدمات المشروطة التي تتعلق بمُنح نقدية للعائلة لاستمرار دوام الأطفال في المدارس كي لا تتحول المشكلة إلى مستوى أعمق ومزمن.

 

المكتب الإعلامي لرئيس مجلس الوزراء
15- كانون الثاني- 2023
---------------------------------------

گرنگترین وته‌كانی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سێیه‌مین دانیشتنی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانی ناپه‌یوه‌ست به‌هه‌رێم


🔷 ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌مێژوویی وه‌زاره‌ت و حكومه‌ته‌كانی پێشوو ده‌ستپێكراوه‌، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر 1,746,086 خێزان له‌به‌غدا وپارێزگاكانی دیكه‌ كه‌داوایی وه‌رگرتنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان كردووه‌، كه‌ژماره‌ی هه‌مووان زیاتربوو له‌دوو ملیون و نیو، به‌ڵام له‌داویی پرۆسه‌ی وردبینكردنیان ئه‌م ژماره‌ی سه‌ره‌وه‌ لێی ماوه‌ته‌وه‌.

🔷 پرۆسه‌ی گه‌ران دوو هه‌زار لێكۆله‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆی ده‌گرێت، پێویستی به‌پشتگیریكردنی پارێزگاران و وه‌زاره‌ته‌كانه‌.

🔷 له‌م مانگه‌دا كه‌ل وپه‌لی ناو سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر خێزانه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌سه‌به‌ته‌ی خێزانه‌كانی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

🔷 ئێمه‌ 1.5 خێزانمان هه‌یه‌ هاوكاری نه‌ختینه‌ی مانگانه‌ وه‌رده‌گرن، به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌به‌ته‌كه‌ی جیاوازی خۆراك له‌هاوڵاتیانی دیكه‌ به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.

🔷 پێویسته‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌پارێزگاكان دابمه‌زرێن، چونكه‌ پرۆژه‌كان دیاریكراون و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنیان كراوه‌.

🔷 پێویسته‌ پارێزگاران ئاماده‌بن و له‌سه‌ر پرۆژه‌كان بوونیان هه‌بێت، ورێگا به‌هیچ راگرتنێك یان دواخستنێك نه‌ده‌ن.

🔷 هاوڵاتی چاوه‌رێی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌یه‌، پاره‌ ته‌رخانكراوه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانیش كاری خۆیان كردووه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ له‌سه‌ر ئێوه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاودێری پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان بكه‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كی خێرا.

🔷 ده‌بێ بۆ ماوه‌ی 24 كات ژمێر پرۆژه‌كان جێبه‌جێ وكارتێدا بكرێت، ئه‌وجا چ به‌دوو شیفتی كاركردن بێت یان سێ له‌یه‌ك رۆژدا، چونكه‌ هه‌موو پێداویستییه‌كانی كاركردن و جێبه‌جێكردن به‌رجه‌سته‌.

🔷 ئێمه‌ له‌وه‌زری باران بارینداین، چاره‌سه‌ریه‌كان ئه‌وه‌ نییه‌ بۆ خه‌ڵك بكرێته‌ پشوو، به‌ڵام پێویسته‌ ناوچه‌ وقوتابخانه‌كان ئاماده‌ بكرێن كه‌خه‌ڵك به‌ئاسانی بگاته‌ شوێنی كاركردنی خۆی، هه‌روه‌ها پێویسته‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان ئاماده‌بن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌ر بێخن.


🔷 ده‌ستمان به‌گواستنه‌وه‌ی تیمی خزمه‌تگوزاری كردووه‌ بۆ پارێزگاكان، موسه‌ننا و میسان به‌نموونه‌، له‌دوایی ئه‌وه‌ی پاره‌مان دابینكرد.

🔷 له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك پێویستمان به‌زانینی كاره‌ له‌پێشینه‌كانه‌ كه‌پارێزگار له‌م ناوچه‌یه‌ پێمان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بین له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان.

🔷 دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌زیر و پارێزگاران پشتگیری تیمی خزمه‌تگوزاری و ئه‌ندازیاری به‌رێگای ئامێره‌كان بكه‌ن. ده‌مانه‌وێت خزمه‌تگوزاری به‌په‌له‌ له‌و گه‌ره‌كانه‌ دابین بكه‌ین كه‌له‌كه‌مترین خزمه‌تگوزاری بێ به‌شن.

🔷 هه‌ندێ ناوچه‌ و گه‌ره‌ك هه‌یه‌ چاوه‌رێیه‌ و له‌ناو پلانیشدا نییه‌، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پێویسته‌ كاردانه‌وه‌ له‌گه‌ڵی هه‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌زیاتر پێویستیان به‌خزمه‌تگوزاریه‌ ده‌ست نیشان بكرێن.

🔷 ئه‌وه‌ی كه‌زۆر پێویسته‌ له‌خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك‌ ده‌بێ زوو جێبه‌جێ بكرێن، خزمه‌تكاری له‌هه‌ر شوێنێك پێویست بكات ده‌بێ پێشكێش بكرێن، چونكه‌ خه‌ڵك چاوه‌رێی ده‌كات.




🔷 تائێستا ئێمه‌ پێگیرین به‌هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كار ده‌كه‌ن وبه‌پێی پیوه‌ره‌كان و دوور له‌هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك كه‌ گوێتان لێ ده‌بێت.

🔷 میكانیزم و پیوه‌ر و ئاماژه‌كانمان داناوه‌ وله‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌زیری و بریكار و به‌رێوبه‌ری گشتی ده‌كرێت.

🔷 رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نها به‌ئه‌دای پارێزگار نییه‌، به‌ڵام پارێزگار به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی پارێزگا، هه‌روه‌ها رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌خه‌سڵه‌ت و رێكاره‌كانی پارێزگار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌موكوریه‌ك هه‌بوو، كه‌واته‌ له‌كارگێریكردنی پارێزگادایه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت.

🔷 وه‌زیر به‌رپرسه‌ له‌بریكار و به‌رێوبه‌ر و فه‌رمانگه‌ و پرۆژه‌كان، پێویسته‌ له‌سه‌ری به‌خۆی چاودێرییان بكات.

🔷 ئه‌گه‌ر پارێزگار چاوی له‌فه‌رمانگاكانی پارێزگا بێت كه‌بوینه‌ شوێنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران وخراپكاران، هاوڵاتیش له‌به‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ ده‌ناڵێت و هاوار ده‌كات، ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كی نه‌رێنی روونه‌ له‌سه‌ر ئه‌م به‌رپرسه‌ جێبه‌جێكاره‌، ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی كارگێریه‌.


🔷 پێویسته ‌چاودێریكردنێكی زیاتر له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ماڵی گشتی بكرێت و خزمه‌تگوزاریه‌كانیش پێشكێش به‌هاوڵاتیان بكرێن.

🔷 هه‌ژاری پێویستی به‌هاریكاری نه‌ختینه‌ نییه‌، به‌ڵام پێویستی به‌باشتركردنی باری بژێو و خزمه‌تگوزاریه‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و نیشته‌جێبوونه‌.

🔷 ته‌رخانكراوه‌كانی پارێزگا پێویسته‌ به‌پێی نه‌خشه‌ی هه‌ژاری بێت كه‌وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماده‌ی كردووه‌.

🔷 له‌كاتێ نه‌خشه‌كه‌ ده‌ڵێت فلان قه‌زا له‌هه‌مووان هه‌ژارتره‌، پێویسته‌ بودجه‌ بۆ ئه‌م قه‌زایه‌ بێت، كه‌موكوری له‌و ‌قوتابخانانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ دوو وسێ ده‌وام تێدا ده‌كرێت یان كێشه‌ی پێداویستییه‌كانی تریان هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ یان بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بوو، ده‌بێ پێداویستیه‌كان بۆی دابین بكرێت.

🔷 دابه‌شكردنی هه‌ره‌مه‌كی دوور له‌پیوه‌ره‌كان كه‌واته‌ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه و زیاتركردنی كێشه‌ و ئالۆزكردنیه‌تی.

🔷 حاڵه‌تی به‌میراتبوونی هه‌ژاری له‌هه‌مووان مه‌ترسیدارتره‌، كه‌له‌باوكانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كان بمێنته‌وه‌، بێ به‌ش ده‌بن له‌ده‌رفه‌تی خوێندن یان وه‌رگرتنی كوتان یان شوێنێكی شایسته‌ی نیشته‌جێ.

🔷 له‌یاسادا خزمه‌تگوزاری مه‌رجدار هه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌پێدانی بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌خێزان بۆ به‌رده‌وامیدانی خوێندنی منداڵه‌كانی له‌قوتابخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ زیاتر قۆڵتر نه‌بێته‌وه‌ و به‌رده‌وام بێت.

 

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
15ی كانوونی دووه‌می 2023