نص كلمة رئيس مجلس الوزراء السيد مصطفى الكاظمي بشأن تطورات الاحداث الجارية

   

 

   
 


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

30- تموز - 2022


بسم الله الرحمن الرحيم
 

شعبُنا العراقي العظيم..
أخواتي وإخوتي وأبنائي..
أهلي الطيبين..
السلامُ عليكم ورحمةُ وبركاته..

أتوجَهُ إليكم في هذا الظرفِ الحسّاسِ جداً، بكلِ صدقٍ ومحبة، وفي هذا الشهرِ المقدسِ والمحرمِ، ونحنُ شعبٌ عُرِفَ عنه الإيمانُ بالقيمِ والمبادئ الساميةِ الكريمة، نعفو ونصفحُ لأجلِ الإخوّةِ والمساواة، ولأجلِ الهدفِ السامي الإنساني والوطني.

إنّ هذا الشعبَ الصابرَ المضحي، الذي ما بَخلَ يوماً من اجل العراقِ من أقصى شمالِهِ إلى أقصى جنوبِهِ، ومن شرقِهِ إلى غربِهِ، يستحقُ منا ردَّا يليق بحجم هذه التضحيات...

شعبُنا تواقٌ إلى الحياةِ وهو لا يهوى الفتنةَ والدم والاقتتال والانتقام والتناحر، ولا يهوى الحقدَ والكراهية، ويتطلعُ لمستقبلِ يوازي حجمَ التضحياتِ والمعاناة التي مر بها.

وعليه، لا بدّ أن تجلسَ الكتلُ السياسيةُ وتتحاورَ وتتفاهمَ من أجل العراق والعراقيين، ويجبُ الابتعادُ عن لغةِ التخوينِ والإقصاء، ويجبُ التحلي بروحٍ وطنيةٍ عالية وجامعة، فألفُ يومٍ من الحوارِ الهادئ خيرٌ من لحظةِ تُسفكُ فيها نقطةُ دمٍ عراقي.

أدعو الجميعَ إلى التحلي بالهدوء والصبر والعقلانية، وعدمِ الانجرارِ إلى التصادم، وأدعو المواطنينَ إلى عدمِ الاصطدامِ مع القوى الأمنيةِ واحترامِ مؤسسات الدولة.

يجبُ أن نتعاون جميعا لنوقفَ من يسرعُ هذه الفتنةِ، والكلُ يجب أن يعلمَ جيداً أن نارَ الفتنة ستحرقُ الجميع.

إن الظرفَ صعبٌ جداً، وهذه حقيقةٌ مُرة مع الأسف الشديد، وعلينا أن نتعاونَ وأن نتكاتف جميعا، حتى لا ندفعَ بانفسِنا إلى الهاوية. علينا أن نحكمَ عقولَنا وضمائرَنا ووجدانَنا، ونلتفَ حولَ العراق والعراقيين، لا حولَ المصالحِ الضيقةِ.

الجميعُ يتحمل المسؤولية...الاحزاب والطبقةُ السياسية والقوى الاجتماعيةُ وسائرُ المؤثرين.. علينا أن نقولَها، نعم، الجميع، وعلى الجميعِ أن يتصرفَ وفقَ قواعد الحكمة والبصيرة من أجلِ العراق، حتى لا نخسرَ مجدداً.

العراقُ أمانة، فلا نخسرُ هذه الأمانة...
هذه كلمةٌ أقولُها بصدق، وأسمعُ ما يقالُ في السرِ والعلن، ونحنُ صادقون، ولكن نأملُ من غيرنا أن يتحلى بالصدقِ هذه المرةَ لأجلِ العراقِ والعراقيين...

سنتحملُ المسؤولية، وحاضرونَ لنفعلِ أي شيءٍ من أجل العراق، ودونَ تردد.. المعضلةُ سياسية، وحلُها سياسي، والحلُ ممكنٌ عبرَ الحوار الصادق البناء، وتقديمِ التنازلاتِ من أجلِ العراق والعراقيين.

في العراقِ ما يكفي من العقلاء والرجال، ولكنْ حذاري حذاري من استمرارِ التشنجِ السياسي، حتى لا تنفجرَ ألغامُ سعينا طوالَ العامينِ الماضيينِ في تفكيكِها بهدوء...

عشتم.
وعاش العراقُ وطناً لنا ولأبنائنا
والسلامُ عليكم ورحمةُ الله وبركاتُهُ

 

مصطفى الكاظمي
رئيس مجلس الوزراء
القائد العام للقوات المسلحة
30- تموز- 2022

------------------------------------------------

بسم اللە الرحمن الرحیم


گەلی مەزنی عێراق
خوشک و برا و ڕۆڵەکانمان
کەس و کاری ئەزیزمان
سڵاوی خوداتان لێ بێت

لەم دۆخە زۆر هەستیارەدا، لەم مانگە پیرۆزە قەدەخەکراوەدا کە موحەڕڕەمە، بەو پەڕی خۆشەویستی و ڕاستگۆییەوە لەگەڵتان دەدوێین، ئێمەش گەلێکین بەوە ناسراوین ڕێز لە بەها باڵا جوانەکان دەگرین، لە پێناو برایەتیدا لێبوردەین و خاوەن ئامانجی باڵای مرۆڤ دۆستانەین.

ئەم گەلە ئارامگرە قوربانیدەرە هیچ کات درێغی نەکردووە لە پێناو عێراق، لەو پەڕی باکوورەوە تا ئەوپەڕی باشوور، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، ئێستاش شایستەی وەڵامێکە هاوتای ئەو قوربانیدانە بێت...

گەلی ئێمە ژیاندۆستە و حەزی لە ئاژاوە و تۆڵە و گرژی و بەریەککەوتن نییە، بەدوای ڕق و قینەوە نییە، چاوی لە ئایندەیەکە لە ئاست قوربانی و خەم و ژانەکانی ڕابردووی بێت.

لەبەر ڕۆشنایی ئەمەش پێویستە فراکسیۆنە سیاسییەکان دابنیشن بۆ دیالۆگ و لێکگەیشتن لە پێناو عێراق و عێراقییەکان، پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لە زمانی یەکتر پەراوێزخستن و یەکتر تەخوین کردن، پێویستی گیانێکی نیشتمانی باڵای کۆکەرەوە بەسەریاندا زاڵ ببێت، هەزاران ڕۆژ لە دیالۆگ باشترە لە ساتێک کە دڵۆپێک خوێنی کەسێکی عێراقی تێدا بڕژێت.

بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەم بۆ دان بە خۆدا گرتن، بۆ ئارامگرتن و بۆ عەقڵانییەت و نەخزان بەرەو پێکدادان، داوا لە هاووڵاتییان دەکەم لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بەر یەک نەکەون و ڕێز لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بگرن.

پێویستە پێکەوە هاوکارین بۆ ڕاگرتنی ئەوەی دووبەرەکی و ئاژاوە دروست دەکات، هەموو لایەکیش دەزانین ئاگری ئاژاوە هەمووی وەک یەک دەسووتێنێت.

دۆخەکە زۆر سەختە، ئەمەش ڕاستییەکی تاڵە زۆر بەداخەوە، لەسەرمانە هەموومان هاریکار و پشتیوان بین بۆ ئەوەی بەرەو داڕمان نەچین، پێویستە ژیری و ویژدانمان بخەینە گەڕ و هەموو لە دەوری عێراق و عێراقییەکان کۆ ببینەوە، نەک لە دەوری بەرژەوەندییە تەسکەکان.

هەموو لایەک بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەرشانیان.. حیزبەکان و چینە سیاسییەکە و هێزە کۆمەڵایەتییەکان و سەرجەم لایەنە کاریگەرەکان.. پێویستە بڵێین لەسەر هەموو لایەک پێویستە بەپێی ڕێساکانی دانایی و بەرچاوڕوونی کار بکات لە پێناو عێراقدا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەدەستی نەدەین.

عێراق سپاردەیە بۆ ئەوەی ئەم سپاردەیە لە دەست نەدەین..

ئەمە گوتەیەکە بە ڕاستگۆیی و ئەمانەوە دەیڵێم و ئەوەش دەبیستم کە لە پشت پەردە و ئاشکرادا دەگوترێت، ئێمە ڕاستگۆین، بە هیواین خەڵکی تریش ڕاستگۆ بن ئەم جارەیان لە پێناوی عێراق و عێراقییەکان..

ئێمە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین و ئامادەین هەر شت پێویست بێت بۆ عێراق بەبێ دوودڵی بیکەین.. ئاڵۆزی و گرێكە سیاسییە، چارەسەرەکەشی هەر سیاسییە، چارەسەریش بە دیالۆگی ڕاستەقینە دەکرێت و بە سازشکردن لەپێناو عێراق و عێراقییەکان.

لە عێراقدا ئەوەندە خەڵکی ژیر هەن، هوشیاربین بەرامبەر گرژی سیاسی، بۆ ئەوەی ئەو مینانە نەتەقنەوە کە دوو ساڵە بە هێمنی خەریکی پووچەڵکردنەوەیانین.

هەر بژین

بژی عێراق وەک نیشتمانێک بۆ ڕۆڵەکانی
والسلامُ علیکم ورحمةُ اللە وبرکاتُهُ