رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني يتفقد مركز أمراض الدم في مستشفى حماية الاطفال ويؤكد السعي لتوفير العلاجات بالمستشفيات الحكومية

   

 

   
 


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

20- تشرين الثاني - 2022


أجرى رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني، مساء الأحد، زيارة الى مركز أمراض الدم والأورام في مستشفى حماية الاطفال التعليمي بمدينة الطب في العاصمة بغداد. وتأتي زيارته بالتزامن مع اليوم العالمي للطفل.

وتفقد السيد السوداني ردهات المستشفى، واطلع على آليات عملها، ومستوى الخدمات الطبية والعلاجية المقدمة للأطفال الراقدين، كما استمع سيادته الى شكاوى ذوي المرضى بخصوص بعض الاحتياجات والمستلزمات التي تخص مرضاهم.

وأكد السيد رئيس مجلس الوزراء أن توفير العلاجات في المستشفيات الحكومية يعد من أولويات عمل الحكومة للمرحلة المقبلة؛ لما يشكله هذا الأمر من معاناة حقيقية للعوائل، لاسيما الفقراء وذوو الدخل المحدود، ووجه سيادته وزارة الصحة، بالعمل بالنهج الذي وضعته الحكومة في تطوير القطاع الصحي بجميع مفاصله، في مقدمته توفير العلاجات في المستشفيات الحكومية، وتيسيرها، والتخفيف عن كاهل المرضى وذويهم.

 


المكتب الإعلامي لرئيس مجلس الوزراء
20- تشرين الثاني- 2022

---------------------------------------

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ردانی سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی خوێن له‌نه‌خۆشخانه‌ی پاراستنی منداڵان كرد و جه‌ختی له‌دابینكردنی چاره‌سه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كانی كرده‌وه‌
 

به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌ردانی سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی خوێن و هه‌وكردن له‌نه‌خۆشخانه‌ی پاراستنی منداڵانی فێركاری له‌شاری پزیشكی له‌به‌غدایی پایته‌خت كرد. ئه‌م سه‌ردانه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی منداڵان.

به‌ڕێز سودانی گه‌ریانێك به‌نێو به‌شه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا كرد و ئاگاداری ره‌وش كاركردن و ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌ پزیشكیه‌كان و ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی كه‌پێش كێش به‌منداڵان ده‌كرێن بوو، هه‌روه‌ها گوێبیستی سكاڵای هه‌ندێ له‌كه‌س و كاری نه‌خۆشه‌كان بوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێ له‌پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشه‌كانیان.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتیكرد كه‌دابینكردنی چاره‌سه‌ری و ده‌رمان له‌نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان له‌كاره‌ پێشینه‌كانی حكومه‌ته‌ له‌م قوناغه‌دا، چونكه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ بۆ خێزانه‌كان دروست ده‌كات به‌تایبه‌تی خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، به‌ڕێزیان داوا له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد كار به‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بكات كه‌بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه‌ دایناوه‌، له‌سه‌روویی هه‌مووان دابینكردنی چاره‌سه‌ری و ده‌رمان بۆ ‌نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان و له‌گه‌ڵ پێش كێش كردنی ئاسانكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر نه‌خۆش و كه‌س و كاریان.

 


نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
20ی ته‌شرینی دووه‌می 2022