مجلس الوزراء يعقد جلسته الاعتيادية الرابعة برئاسة رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني

   

 

   
 


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

15- تشرين الثاني - 2022


ترأس رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني، اليوم الثلاثاء، الجلسة الاعتيادية الرابعة لمجلس الوزراء، وشهدت مناقشة مجمل الاوضاع العامة في البلاد، والتداول في عدد من الملفات الاساسية ذات الصلة بحياة المواطنين. كما جرى البحث في الموضوعات المدرجة على جدول الأعمال وإصدار القرارات بشأنها.

ففي إطار الدعم الحكومي لاستضافة العراق بطولة خليجي 25 في محافظة البصرة مطلع العام المقبل، أقر مجلس الوزراء الآتي:

- اقتراض الاتحاد العراقي لكرة القدم من المصرف العراقي للتجارة(TBI)، مبلغ 33 مليون دولار، ويتم تضمين المبلغ في مشروع قانون الموازنة العامة الاتحادية للسنة المالية/2023، لسد متطلبات بطولة كأس الخليج العربي (25)، وللاتحاد المذكور أن يتعاقد بالطريقة التي يراها مناسبة.

وفي مجال الجهود الحكومية الرامية الى التدقيق المالي للامانات الضريبية والكمركية، بعد كشف جريمة سرقة مبالغ التأمينات الضريبية التي حدثت قبل اكثر من شهر، وافق مجلس الوزراء على تخويل مكتب رئيس مجلس الوزراء صلاحية التعاقد مع إحدى الشركات الدولية الكبرى في التدقيق المالي، لأغراض تدقيق الضمانات الضريبية والكمركية استثناءً من المادة 3 من تعلميات تنفيذ العقود الحكومية. وتولي وزارة التخطيط إدراج المشروع بشكل مكوّن على أحد المشاريع ضمن الموازنة الاستثمارية للعام/2023.

وفي الملف الصحي، وفي ضوء توجيهات السيد رئيس مجلس الوزراء لوزارة الصحة بإيجاد حلول فورية للمشاكل التي تعاني منها مستشفى الكاظمية، التي شخصها سيادته عقب الزيارة المفاجئة للمستشفى، وبالاضافة الى ما وجه به وزارة المالية بتمويل سريع لوزارة الصحة لحل المشاكل التي تعاني منها بقية المستشفيات، وافق مجلس الوزراء على الآتي:

- تخويل محافظة بغداد صلاحية تأمين مبلغ 3 مليارات دينار، لكل من دائرة صحة بغداد الكرخ، و 3 مليارات لدائرة صحة الرصافة، لسد متطلبات تأهيل المستشفيات التي تحددها وزارة الصحة من اصل تخصيصات البترودولار، أو المنافذ الحدودية من البرامج الخاصة من قانون الدعم الطارئ رقم (2 لسنة2022)، واستثناءً من الفقرة (3) من تعليمات تنفيذ العقود الحكومية رقم (2 لسنة 2014)، مع تحديد سقف زمني للتمويل لا يتعدى عشرة أيام عمل.

وواصل مجلس الوزراء مناقشة الموضوعات الأخرى المدرجة على جدول الأعمال، واصدر بصددها القرارات الآتية:

اولاً/ التوصية الى مجلس النواب بحسب الآتي:

1- سحب مشروع قانون معالجات التجاوزات السكنية الصادر بموجب قرار مجلس الوزراء 288 لسنة 2017.

2- سحب مشروع قانون مجلس الاعمار الصادر بموجب قرار مجلس الوزراء 377 لسنة 2019.

3- سحب قائمة السفراء.

4- تخويل السيد رئيس مجلس الوزراء صلاحية سحب مشاريع القوانين من مجلس النواب.

5- سحب مشروع قانون تعديل قانون الشركات رقم 21 لسنة 1997.

6- سحب قانون التعديل الأول لقانون شركة النفط الوطنية العراقية رقم 4 لسنة 2018.

7- سحب قانون خدمة العلم.

8- سحب مشروع قانون التعديل الثاني لقانون الطرق العامة رقم 35 لسنة 2002.

9- سحب مشروع قانون الخدمة المدنية الاتحادي

ثانياً/ الموافقة على مشروع قانون التعديل الأول لقانون الشركات الأمنية الخاصة رقم (52)، لسنة2017، الذي دققه مجلس الدولة، وأحاله الى مجلس النوّاب، استناداً الى أحكام المادتين (61/البند أولاً، و80/البند ثانياً) من الدستور، مع الأخذ بعين الاهتمام رأي الدائرة القانونية في الأمانة العامة لمجلس الوزراء المثبت بموجب مذكراتها ذات العدد (م د/ق/2/2/12/477 ل ق) المؤرخة في 28 كانون الأول 2020، وملاحظات بعض أعضاء مجلس الوزراء خلال جلسة الاجتماع التي ثبتها السيد رئيس الدائرة القانونية في الأمانة العامة لمجلس الوزراء.

ثالثاً/ الموافقة على ما يأتي:

1- تولّي وزارة التخطيط استحداث مكوّن لمشروع ماء الخضر والدراجي لهذه السنة ضمن الموازنة الاستثمارية لوزارة الاعمار والإسكان والبلديات والأشغال العامة.

2- توقيع وزارة المالية اتفاقية التمويل بين بنك التنمية الالماني والحكومة العراقية بالسرعة الممكنة، وتأمين الجهات ذات العلاقة مبلغ مساهمة الحكومة العراقية للمشروع المذكور في الفقرة(1) آنفاً بما يعادل (15000000) يورو، فقط خمسة عشر مليون يورو.

رابعاً/ الموافقة على إصدار النظام ( لسنة 2022)، نظام التعديل الاول لنظام تجميد أموال الإرهابيين (5 لسنة 2016)، استناداً الى أحكام البند (ثالثاً) من المادة(80) من الدستور، والمادة (22) من قانون مكافحة غسل الأموال وتمويل الإرهاب (39 لسنة 2015)، مع الأخذ بعين الاهتمام ملاحظات بعض أعضاء مجلس الوزراء خلال جلسة الاجتماع، والتي ثبتها السيد رئيس الدائرة القانونية في الأمانة العامة لمجلس الوزراء.

خامساً/ الموافقة على ما يأتي:

- الإعفاء والتنازل عن استحصال أجور اللوحات المرورية للمركبات عدد(32) مركبة مستوردة لصالح ديوان الوقف الشيعي/ العتبة العباسية المقدسة المثبتة تفاصيلها في الجدول المرافق ربط كتاب العتبة المذكورة آنفاً المرقم بالعدد (635)، المؤرخ في 14 آب 2022، المذكورة في قراري مجلس الوزراء (68، و237 لسنة 2016)، استنادا الى احكام المادة (46) من قانون الإدارة المالية الاتحادية رقم(6) لسنة 2019، وقرار مجلس الوزراء (28 لسنة 2020).

سادساً/ الموافقة على تعديل الفقرة (1) من قرار مجلس الوزراء (345 لسنة 2021) بشأن توصيات لجنة وضع معايير وآليات حصر المساحات الزراعية المتضررة من جراء الأمطار الغزيرة والسيول والفيضانات، ليصبح بحسب الآتي:

- إقرار محاضر أضرار السيول والأمطار في محافظات (البصرة، والمثنى، وديالى، والأنبار، وواسط)، المبلغة ربط كتاب وزارة الزراعة المرقم بالعدد (20945) المؤرخ في 18 آب 2021، على أن تتحمل اللجان الفرعية في المحافظات المذكورة آنفاً صحة المعلومات المثبتة بمحاضر وقوائم الأضرار، وتخصص الأموال في ضمن مشروع قانون الموازنة العامة الاتحادية للسنة المالية/2023، بمحاضر أصولية مصادق عليها من قبل مدير مديرية زراعة المحافظة المعنية، ومدير القسم المالي، ومدير التدقيق في المحافظة وما دققه المحافظ (الاسم الثلاثي، ونوع الضرر، والملاحظات) مدققة ومطبوعة.

سابعاً/ التريث في تنفيذ الفقرة (خامساً) من توصيات لجنة الأمر الديواني (26 لسنة 2020)، المتعلقة بتقديم الدعم للمحاصيل الزراعية (الحنطة والشعير والشلب والذرة الصفراء) للموسم الزراعي الحالي بشأن استخدام تقانات الري الحديثة بتقديم الدعم الزراعي بمقدار 50% للاسمدة، و70% للبذور، و100% للمبيدات، بحسب طلب وزارة الزراعة؛ لعدم وجود منظومات ري بالرش كافية لتغطية المساحات المطلوبة لزراعة المحاصيل الستراتيجية.



 



المكتب الإعلامي لرئيس مجلس الوزراء
15- تشرين الثاني- 2022

---------------------------------------

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتینی چواره‌می ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سازكرد



به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی چواره‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و تێدا ره‌وشی گشتی وڵات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ژیانی هاوڵاتیان و بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ركرا وچه‌ندین بڕیاریش وه‌رگیران.

سه‌باره‌ت به‌پشتگیری حكومه‌ت بۆ میوانداریكردنی قاره‌مانی 25ی كه‌نداو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌پارێزگای به‌سرا له‌سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

ـ قه‌رزكردنی یه‌كێـتی تۆپیپێی عێراق گۆژمه‌ی (33) ملیون دۆڵار له‌بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) و ئه‌م گۆژمه‌ له‌ناو پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 دابین ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی قاره‌مانی جامی كه‌نداوی 25ی عه‌ره‌بی، و بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقیش هه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌به‌گونجاو ده‌بێنێت گرێبه‌ست بكات.

له‌بواری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تیش به‌مه‌به‌ستی وردبینكردن له‌ئه‌ماناتی باج و گۆمركه‌كان له‌دوای ئاشكرابوونی دزیه‌ك له‌گۆژمه‌یه‌كی پاره‌ی ته‌ئمیناتی باجه‌كان له‌پێش مانگێك، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر راسپارده‌كردنی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی گرێبه‌ست واژۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری وردبینی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وردبینی له‌گه‌رنتیه‌كانی باج و گومركه‌كان، به‌ده‌ر له‌مادده‌ی 3ی رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت. ووه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌م پرۆژه‌ وه‌كو ته‌واوكه‌ری پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ له ناو پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2023ی داده‌نێت.

سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی ته‌ندروستی، له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌م ولده‌ست بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه‌نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه‌ له‌به‌ری ده‌ناڵێت، و به‌رێزیان به‌خۆی ده‌ست نیشانیكردووه‌ له‌كاتی سه‌ردانه‌ له‌ناكاوه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردن وپشتگیریكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان به‌گشتی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

ـ راسپارده‌كردنی پارێزگاری به‌غدا وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی دابینكردنی گۆژمه‌ی 3 ملیار دینار بۆ ‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غدا وكه‌رخ و 3 ملیار دینارتریش بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه‌، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكاری نه‌خۆشخانه‌كان كه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌پاره‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی په‌ترۆدۆڵار دیار ده‌كات، یان له‌ده‌روازه‌ سنووریه‌كان له‌به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌یاسایی پشتگیریكردی فریاكه‌وتنی ژماره‌ ( 2ی ساڵی 2022) دابین بكرێت و به‌ده‌ر بڕگه‌ی (3)ی رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی ژماره‌ (2ی ساڵی 2014) له‌گه‌ڵ دیاركردنی كاتی پێدانی ئه‌م پشتگیریه‌ داراییه‌ی كه‌نابێت له‌ده‌ رۆژی كاركردن زیاتر بێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامبو له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌، و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی دا:
یه‌كه‌م/ داواكردن له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ:

1ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسایی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچه‌ نیشته‌جێیه‌كان كه‌به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ 288 له‌ساڵی 2017 ده‌رچووه‌.

2ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ 377 له‌ساڵی 2019 ده‌رچووه‌.

3ـ كشاندنه‌وه‌ی لیستی باڵیۆزه‌كان.

4ـ راسپارده‌كردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاساكان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

5ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسایی هه‌مواركراوی كۆمپانیه‌كانی ژماره‌ 21ی ساڵی 1997.

6ـ كشاندنه‌وه‌ی یاسایی هه‌مواكراوی یه‌كه‌می یاسایی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراقی ژماره‌ 4ی ساڵی 2018.

7ـ كشاندنه‌وه‌ی یاسایی خزمه‌تی ئاڵا.

8ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاسایی هه‌مواركراوی دووه‌می یاسایی رێگا گشتییه‌كانی ژماره‌ 35ی ساڵی 2002.

9ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسایی خزمه‌تی مه‌ده‌نی فیدراڵی.

دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسایی كۆمپانیه‌كانی ئه‌منی تایبه‌ت كه‌ژماره‌ (52)یه‌ وله‌ ساڵی 2017 ده‌رچووه‌، كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه‌ و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه‌، به‌پشت به‌ستنی به‌حوكمه‌كانی هه‌ر دوو مادده‌ی (61/ به‌ندی یه‌كه‌م و 80/ به‌ندی دووه‌م) له‌ده‌ستوور، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به‌رایی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌له‌یاداشته‌كانی ژمار (م د/ق/2/2/12/477 ل ق) له‌رێكه‌وتی 28ی كانونی یه‌كه‌می 2020 تۆماریكردووه‌، له‌گه‌ل ‌تێبینیه‌كانی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كاتی دانیشتنی كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تۆماریكردووه‌.


سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

1ـ وه‌زاره‌تی پلاندانان پرۆژه‌ی ئاوی خه‌زر و ده‌راجی بۆ ئه‌م ساڵ له‌ناو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی دایده‌نێت.

2ـ وه‌زاره‌تی دارایی رێكه‌وتنی پشتگیری دارایی له‌نێوان بانكی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانی و حكومه‌تی عیراقی له‌زووترین كاتدا واژۆ ده‌كات و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش گۆژمه‌ی به‌شداری حكومه‌تی عێراق له‌پرۆژه‌ی ناوبرا له‌بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌ دابین ده‌كه‌ن كه‌هاوسانه‌ له‌گه‌ڵ (15000000) یۆرۆ ته‌نها پانزده‌ هه‌زار یۆرۆ.

چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ده‌رخستنی سیسته‌می (ساڵی 2022) سیسته‌می هه‌مواركراوی یه‌كه‌م له‌سیسته‌می بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆرستان (5ی ساڵی 2016) به‌پشت به‌ستنی به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (80)ی ده‌ستوور و ماده‌ی (22)ی یاسایی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و هاوكاریكردنی تیرۆر(39ی ساڵی 2015) له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كاتی دانیشتن كه‌تێدا له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تۆماركراون.

پێنجه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر:

ـ لێخۆشبوون و ته‌نازول كردن له‌وه‌رگرتنی پاره‌ی تابلۆیه‌كانی هاتوچووی بارهه‌ڵگره‌كان كه‌ژماره‌یان (33) بارهه‌ڵگره‌ و هاورده‌كراون بۆ دیوانی وه‌قفی شیعی/ عه‌ته‌به‌ی پیرۆزی عه‌باسی كه‌به‌تێر وته‌سه‌لی له‌ناو خشته‌ی هاوپێچی نووسراوی عه‌ته‌به‌ باسكراون به‌ژماره‌ی نوسراو (635)، له‌رێكه‌وتی 14ی ئابی 2022، له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ (68، و237 ساڵی 2016) داهاتووه‌ به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (46)ی یاسایی كارگێری دارایی فیدراڵێ ژماره‌(6)ی ساڵی 2019 و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی (28 ی ساڵی 2020).

شه‌شه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی (1)ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ (345ی ساڵی 2012) سه‌باره‌ت به‌رسپارده‌كانی لیژنه‌یه‌ك كه‌پیوه‌ر و میكانیزمه‌كان بۆ دیاركردنی زه‌ویه‌كانی كشتوكاڵی داناون، ئه‌وانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه‌ له‌ئه‌نجامی باران بارینی به‌خۆر و لافاوه‌كان كه‌به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

ـ بڕیاردان له‌سه‌ر زیانه‌كانی باران بارین له‌پارێزگاكان ( به‌سرا، وموسه‌ننا و دیالا و ئه‌نبار و واست) كه‌ئاگاداری له‌سه‌ر دراوه‌ به‌نوسراوێكی كشتوكاڵی ژماره‌ (20945) له‌رێكه‌وتی 18ی ئابی 2012، كه‌پێویسته‌ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان له‌پارێزگاكانی ناوبراو به‌رپرسیاری له‌به‌رامبه‌ر راست و دروستی زانیاریه‌كانی سه‌رباره‌ت به‌لیستی زیانه‌كان هه‌ڵبگرن و پاره‌ش له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2023 ته‌رخان ده‌كرێت، ده‌بێت به‌یاداشتێكی په‌سه‌نكراو له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی پارێزگا و به‌رێوبه‌ری به‌شی دارایی وبه‌رێوبه‌ری وردبینی پارێزگا و ئه‌وه‌ی پارێزگار به‌خۆی وردبینی بۆی كردووه‌ ئاماده‌ بكرێت به‌( ناوی سێیانی، جۆری زیان، وتێبینیه‌كانی وردبینی بۆ كراو و به‌چاپكراوی).

هه‌فته‌م/ به‌پێی داواكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ په‌له‌نه‌كردن له‌جێبه‌جێكردنی برگه‌ی( پێنجه‌م) له‌راسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی (26ی ساڵی 2020)ی تایبه‌ت به‌پێش كێش كردنی پشتگیری بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كان ( گه‌نم و جۆ و برنج و گه‌نم شام) بۆ وه‌رزی كشتوكاڵی ئێستا و به‌كارهێنانی ته‌كنیكیه‌كانی هاوچه‌رخی ئاودێری وپێش كێش كردنی پشتگیری كشتوكاڵی به‌رێژه‌ی 50% بۆ كیمیا و 70% بۆ به‌نه‌تۆ و 100% بۆ په‌تا كشتوكاڵیه‌كان له‌(كیسه‌له‌ و سنك وپێشوله‌كان..هتد)، به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌می ئاودانی رشاندنی پێویست كه‌به‌شی هه‌موو زه‌ویه‌كانی كشتوكاڵی به‌رهه‌مه‌ ستراتیژیه‌كان بكات.



نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
15ی ته‌شرینی دووه‌می 2022